کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆنسەیەك زێڕ بە نزیكەی چوار هەزار و 600 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

.

10:22 AM - 13/01/2026

ئەمڕۆ، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بە نزیكەی چوار هەزار و 600 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت، دوای ئەوەی كە دوێنێ توانی ئاستی چوار هەزار و 630 دۆلار تۆماربكات.

لەبەرامبەردا، ئەمڕۆ، نرخی زیو بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەكی گەیشتە 85 دۆلار و سی سەنت. دوێنێ نرخی زیو زیاتر لە 7٪ بەرزببووەوە و ئۆنسەیەكی گەیشتە 86.22 دۆلار كە بەرزترین ئاستی نرخەكەی بووە لە مێژوودا.

بڕیارە ئەمڕۆ، ئامارەكانی پەیوەست بە نرخەكانی بەكاربەر لە ئەمریكا لە مانگی 12دا بڵاوبكرێنەوە، كە دەتوانن كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دابنێن، بەو پێیەی كە كار لە سیاسەتی نەختی بانكی ناوەندیی ئەمریكا دەكات.

بەرزبوونەوەی نرخی كانزا گرانبەهاكان لە كاتێكدایە، ناكۆكییەكانی نێوان كۆشكی سپی و بانكی ناوەندیی ئەمریكا و زیادبوونی مەترسییە جیۆسیاسییەكان، وەبەرهێنەرانی هانداوە بۆ كڕینی ئەو كانزایانە وەك پەناگەیەكی ئارام.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە