کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە نزیكەی 4600 دۆلار

.

10:33 AM - 12/01/2026

لە یەكەم رۆژی كردنەوەی بازاڕەكانی جیهان لەم هەفتەیەدا، نرخی زێڕ ئاستێكی نوێی تۆماركرد و ئۆنسەیەكی گەیشتە چوار هەزار و 570 دۆلار ، لەكاتێكدا دوێنێ ، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ چوار هەزار و 332 دۆلار بوو.هۆكاری ئەم بەرزبونەوەش،بۆ قووڵبوونەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەكان و گرەوەكان لەسەر كەمكردنەوەی سوودی بانكی دەگەڕێتەوە.


لەوبارەیەوە  كێلڤین وۆنگ شرۆڤەكاری سەر بە كۆمپانیای راوێژكاری ئواندا رایگەیاند،  هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، تەشەنەكردنی كێشە جیۆسیاسییەكان و داتاكانی پەیوەست بە بازاڕی كاری ئەمریكایە ، كە رۆژی هەینی بڵاوبوونەوە و دەریانخست ژمارەی هەلەكانی كاركردن لە مانگی رابردوودا كەمی كردووە. ئەوەش بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی چانسی كەمكردنەوەی سوودی بانكی لە ئەمریكا زیاتر بێت كە پاڵپشتی زیاتر بۆ نرخی زێڕ و كانزاكان دروستدەكات.


لە بازارەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخی كانزا زەردەكە بەرێژەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرزبۆتەوە و، یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە زیاتر لە 940 هەزار دینارمامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە