کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی سادقوون بە سەرۆکایەتی دکتۆر نەعیم عەبوودی کرد

.

09:51 PM - 04/01/2026

لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و نزار ئامێدی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، تەئکید لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردنی گەل و وڵات.

هەر لە دیدارەکەدا پێویستیی بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە و هاریکاری هەمەلایەنەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری عیراق و پابەندبوون بە وادەی دەستوور بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دووپاتی لەسەر کرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشانە جەختی لە سیاسەتی نیشتمانیی یەکێتی بۆ کاری هاوبەشێتی و شەراکەتی حەقیقی لە عیراقدا کردەوە و وتی دەمانەوێت حکومەتێک بونیادبنێین کە وەڵامدەرەوەی خواست و پێویستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت و ببێتە مایەی خزمەتکردنی زیاتر و بوژاندنەوەی زیاتری وڵاتەکەمان، کە ئەمەش تەنها بە پرۆژەی هاوبەش بەدیدێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە