.
04:07 PM - 04/01/2026
لێكۆلینەوەیەكی ئەكادیمی لەسەر دۆسێی كەركوك
ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و ستران عەبدوڵلا لێپرسراوی سكرتاریەتی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك چاویكەوت بە دكتۆر زینەپ كایا و دكتۆر ماتیۆ وایتنگ كە بۆ ڤەكۆلینێكی فراوان و تایبەت بە دۆسێی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان سەردانی وڵاتیان كردوە.
خانم زەینەب لە ڤەكۆلینە ئەكادیمییەكەی دەخوازێ روانگەی لایەنە ناكۆكەكانی پرسی كەركوك لەسەر رەوتی گۆڕانەكانی كەركوك لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق تا دوای ریفراندۆم و ئایندەی ماددەی ١٤٠ی دەستوری وەربگرێت لە ناویشیاندا دیدی حكومەتی هەرێم و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هەڤاڵ سالار مەحمود ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئامادەی بەشێكی دیدارەكە بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە