کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگای میدیایی کوردسات کرد

.

05:45 PM - 01/01/2026

بەڕێزان  لەدەزگای میدیایی کوردسات 

 بەبۆنەی بیست وشەش ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە ، پیرۆزباییەکی  گەرم لە بەڕێوەبەر و  ڕۆژنامەنووس و  ڕاگەیاندنكار وگشت  كارمەندەكانی  کەناڵە ئازیزەکەتان  دەکەین  كە لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا لە ڕێگەی هەواڵ و بەرنامە جۆراوجۆرە بە پێزەكانتانەوە  توانیوتانە لە ئاست  دروشمەکەتاندا بن کە بەهەق  دەنگ و ڕەنگی گشت كوردان  بوون لە كوردستان و لە هەر شوێنێكی تری جیهاندا.

هەر لەم یادەدا هیوای سەركەوتنی بەردەوامی زیاترتان  لە پێشکەشکردنی کار و بەرهەمی  ناوازە بۆ  دەخوازین  

 مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە