.
05:00 PM - 01/01/2026
لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە سەردانی فەرماندە (عاسی عەبدوڵا كەریم) یانكرد.
لەو سەردانەدا، مەكتەبی سكرتارییەت لە نزیكەوە لە هەواڵی تەندروستی فەرماندە عاسی-یان پرسییەوە و سڵاوی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان ئاڕاستە كرد و هیوای سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواست.
مەكتەبی سكرتارییەت لەو بەسەركردنەوەیەدا ئاماژەیان بە رۆڵی عاسی عەبدوڵا كەریم دا، وەك فەرماندەیەكی دیار و ئازا كە لە خەبات و تێكۆشاندا نموونەیەكی باڵای بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە