کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی زاخۆی دەلال دەکات

.

03:37 PM - 16/12/2025

بەبۆنەی بەدەستهێنانی  خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان  قوبادتاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی  زاخۆی دەلال و تەواوی کوردستان کردو ڕایگەیاند،پیرۆزە لە زاخۆی دەلال و پیرۆزە لە هەموو کوردستان بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان.

لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هاندەران و دانیشتووانی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم
ئاماژەی بەوەشدا،شیرینی و خۆشی بردنەوەی ئەم خەڵاتە لەوەدایە کە بەرهەمی هاوسۆزی و پاڵپشتی هەموو خەڵکی کوردستان بوو.

قوباد تاڵەبانی لەپەیامەکەیدا دەڵێت، گەلی کورد کەوا بەو هەموو ستەم و سەرکوت و ئازارەی بەسەریدا هاتووە، هەر زیندووە و هەر بەرەوپێش دەچێت، بەرهەمی ئەو هاوسۆزی و یەکدڵییەی خەڵکە.
 
تەئکید لەوەشدەکاتەوە،لەم ماوەیەدا هەمووان یەک دڵ و یەک دەنگ پشتیوانیی زاخۆ بوون و ئەمڕۆش لە جەژن و خۆشیی زاخۆییەکاندا بەشدارن، هەروەکچۆن لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە ناخۆشیشدا هەمووان هاوسۆز و پشتیوانیی خەڵکی چەمچەماڵ و گەرمیان بوون. ئەم هەستە پیرۆزەی هاوسۆزی و هاوچارەنووسی و یەکدەنگییەی لەناو خەڵکی کورددا هەیە، هیوادارین بگوازرێتەوە بۆ ناو سیاسەتیش، چونکە ئەمە رێگە دروستەکەیە بۆ ئەوەی گەلەکەمان بەرەو دەستکەوتی گەورەتر هەنگاو بنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە