.
10:09 AM - 13/12/2025
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەوریی ناو خۆراکە ئامادەکراوەکانەوە هۆشداری دەدات و ئاشكرای دەكات ئەگەری تووشبوون بە مردنی پێشوەختە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رونیكردووەتەوە چەوریی گۆڕاو یان لەنێو پەنیرە پێچراوە سوێر و چەورەکان، خۆراکە لەقوتوونراوەکان، خۆراکە سوورەوەکراو و خۆراکە خێراکاندا هەیە و 25٪ ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ و 14٪ مردنی پێشوەختە زیاد دەکات.
بەپێی هۆشدارییەكەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەو جۆرە چەورییە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی چەوریی زیانبەخشی LDL و قەڵەوبوون کە ئەمانەش هۆکارن بۆ مردنی پێشوەختە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
یەكێك لەو خۆراكە ئامادەكراوانەش كە ئێستا لەسەرتاسەری جیهان بەربڵاوە و ئەو چەورییەی بە ڕێژەیەكی زۆر تێدایە، خواردنی ئەندۆمی یە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە