کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژینەوەیەك:دوو هەزار و 900 ملیاردێر لە جیهاندا هەن

.

03:22 PM - 08/12/2025

بەپێی  توێژینەوەیەكی نوێی بانكی  یوو بی ئێسی سویسری، ژمارەی ملیاردێرەكان لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە ئاستێكی بێوێنە و، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەكەشیاندا قەبارەی سامانەكەیان بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە.
داتاكانی بانكی یو بی ئێس ئەوە دەخەنەڕوو، كە  ئێستا دوو هەزار و 900 ملیاردێر لە جیهاندا هەن و، دەستیان بەسەر  نزیكەی 16 ترلیۆن دۆلاردا گرتووە، ئەم ئامارانەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادبوونێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، چونكە ساڵێك لەمەوبەر دوو هەزار و 700 كەس لە جیهاندا خاوەنی نزیكەی 14 ترلیۆن دۆلار بوون.

توێژینەوەكە دەریخستووە گواستنەوەی سامان لەڕێگەی میراتەوە گەیشتووەتە لوتكە، بەجۆرێك لە ساڵی 2025دا هاوسەر و منداڵی ملیاردێرەكان سامانی زیاتریان بە میرات وەرگرتووە، بەراورد بە هەر ساڵێكی تر . تەنیا لە ماوەی 12 مانگی رابردووشدا 91 كەس لە ڕێگەی وەرگرتنی میراتەوە بوونەتە ملیاردێر و بەگشتی بڕی 298 ملیار دۆلاریان وەك میرات دەستكەوتووە.
بانكە سویسرییەكە لە مەزەندەكانیدا بۆ 15 ساڵی داهاتوو پێشبینی دەكات، گۆڕانكاری گەورە لە گواستنەوەی سامان رووبدات و  نزیكەی شەش ترلیۆن دۆلار وەك میرات بۆ منداڵ و نەوەی ملیاردێرەكان بمێنێتەوە. بەبەپێی  خەمڵاندنەكان زۆربەی ئەم گەشەكردنە لە گواستنەوەی سامان لە ئەمریكا روودەدات، دوای ئەویش وڵاتانی هیندستان و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و سویسرا لە ریزبەندییەكەدا دێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە