کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

.

12:10 PM - 08/12/2025

* بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو 26 هەزار و 502 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیەش  19 هەزار و 727 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5 هەزار و 843 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 880 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە

.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، مانگی رابردوو    پێنج هەزار و 314 نەخۆش لە بەشە جیاجیاكانی نەخۆشخانەی شار داغڵكراون

.
راشیگەیاند، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار هەزار و261  نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 70 هەزار و 979  شیكاری تاقیگەیی و هەزارو 768 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها شەش هەزار و 593 تیشك و 288 ئیكۆ و دوو هەزار و 715 سۆنەر و 660 چارەسەری سروشتی كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە