.
11:34 AM - 08/12/2025
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەلات و سنووری باڵەکایەتی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت، هەروەها ئەگەری کەمێک بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات هەیە و کاریگەری دابارین بەردەوامی دەبێت لەتەواوی ناوچەکاندا، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بەرێژەی 4 بۆ 6 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، سبەی سێشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی زوو لە ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات کاریگەری زیاتردەبێت بەشێوەی تاوە باران، پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەکایەتی وە هه روەها پارێزگای هەولێر, شایانی باسە ئەگەری بروسکە هەیە لەناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک، هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان هەیە، پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە تەنها لەناوچەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەبێت بۆ رۆژ چوارشەممە بەر دەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم بە رێژەی1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە