.
10:54 PM - 07/12/2025
بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە هاوبەشی هەریەك زانكۆی چەرموو و دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی دیداری ( دەرفەتەكانی گەشەپێدانی ئابووری قەزای چەمچەماڵ) لە سەرۆكایەتی زانكۆكە بەڕێوەچوو.
پانێڵیستانی دیدارەكە پێكهاتبوون لە مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕانی بواری ئابووری و بازرگانی، لە دیدارەكەدا چەمچەماڵ وەكو هێڵێكی ستراتیژی نێوان هەرێمی كوردستان وعیراق ناو برا.
هەروەها باس لەوەشكرا، سەرەڕای دەوڵەمەندی ئەو قەزایە بە سامانی سروشتی لە رووی كشتوكاڵی و بازرگانی و پشەسازی، هاوكات لە رووی سامانی مرۆیی و دەستی كار دەكرێت یەكێك بێت لە ناوچە پێشكەوتوەكانی كوردستان و عیراق، بەڵام وەك ئاشكرایە، تەواوی ئومێدەكان لە سەر سامانی سروشتی سنوورەكە هەڵچنراوە و تەواوی ئەو سەرچاوە گرنگانەی تر لە لایەن حكومەت و خاوەن سەرمایە و بازرگانەكان پشت گوێ خراون.
هەر لەو دیدارەدا را و پێشنیارەكان ئاڵوگۆڕكران تاوەكو لەرێی وەگەڕخستنی ئەو سەرچاوە ئابووریانە یەكەم هەنگاوی هەلی كار بۆ تەواوی ئەو هێزی كارەی سنوورەكە كە پێك هاتووە لە گەنجانی خاوەن بڕوانامە و بێ بڕوانامە بنرێت، لە لایەكی تریشەوە چەمچەماڵ ببێتە ناوەندێكی بازرگانی و پیشەسازی لە هەمان كاتیشدا بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافییەوە بتوانرێت وەكو ناوەندێكی گەشتیاری كاری بۆ بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە