کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەی وادەی مامەڵەی حاجییان تەواو دەبێت

.

08:51 PM - 07/12/2025

دوای ئەوەی دووجار وادەكەی درێژكرایەوە، سبەینێ دووشەممە وادەی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت.

كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە پێی ئەو ماوەی دانرابوو سبەی دووشەممە دوایین رۆژی وەرگرتنی مامەڵەی حاجییان دەبێت و هەر كەسێك دوا بكەوێت ئەوا خۆی بەرپرسیار دەبێت و یەدەگ واتە جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت. 

راشیگەیاند، لە رێگەی نووسینگەكانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە پەیوەندییان بە هەموو ئەو كەسانە كردووە كە ناویان بۆ حەجی 2026 گەڕاوەتەوە تاوەكوو مامەڵەكانیان تەواو بكەن.

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم  ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی فەرمانی وەزاری هەر كەسێك تاوەكوو سبەی سەردان نەكات یەدەگەكان واتە جێگرەوەوە بە پێی رێزبەندی و پۆلینەكان لە جێگەیان دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە