کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بەدر کۆبووەوە

.

11:28 PM - 07/12/2025

بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بەدر کۆبووەوە.

لە  کۆبوونەوەکەدا کە شەوی یەکشەمە(7/12/2025) لە بەغداد بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند یەکێتیی لەگەڵ حکومەتێکی بەهێزو کارا دایە کە  لە ئاست خواست و چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵکی عیراقدا بێت و بتوانێت خزمەتی  هەموو نەتەوە و مەزهەب و پێکهاتەکانیی بکات بەبێ جیاوازی.

قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێرداوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد؛ رایگەیاند دواخستنی هەرچی زیاتری چارەسەرکردنی کێشەکان بە زیانی هەموو عیراق تەواو دەبێت و پێویستە ئەولەوییەتی یەکەمی هەردوو حکومەتی داهاتووی عیراق و هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت لەسەر بنەمای دەستوور، لەسەروشیانەوە دابین کردنی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان کە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت.

قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە کە یەکێتی پێیوایە عیراق پێویستیی بە هەنگاونانە بەرەو گەشەسەندنی ئابووری و بۆ ئەمەش دەبێت حکومەتی داهاتوو بە یەکسانی سەیری هەموو ناوچەکانی عیراق بکات و زەمینە و دەرفەتی گونجاو بۆ گەشەسەندن و وەبەرهێنان بڕەخسێنێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەموو هێز و لایەنەسیاسیەکان کرد بەتایبەت پەیوەندی قوڵ و لە مێژینەی نێوان یەکێتیی و لایەنەکانی شیعە لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی هاوبەشی راستەقینە کە بتوانێت خزمەت بە هەمووان بکات و عیراقیش بەرەو سەقامگیری زیاتری سیاسی و ئابوری هەنگاو بنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە