کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبارەی تەندروستی عەلی سیستانیەوە زانیاری نوێ ئاشكرا دەكرێت

.

09:49 PM - 08/12/2025

زانیاری نوێ لەسەر باری تەندروستی عەلی سیستانی ئاشكرا دەكرێت.


فەهد جبوری، سەركردە لە ڕەوتی حیكمە  زانیاری نوێ لەسەر تەندروستی عەلی سیستانی  مەرجەعی باڵای شیعەكان ئاشكرا دەكات و رایگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تەندروستی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانەوە بڵاودەكرێنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.


 هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە ،كەسە نزیكەكانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان  دڵنیایی ئەوەیان داوە كە دۆخی تەندروستی مەرجەعی باڵای شیعەكان  زۆر باشە و جێگیرە.


فەهد جبوری سەبارەت جوڵاندنی هێز لە نزیك ماڵی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق ووتیشی، ئەو هێزەی لەو سنوورە بەدیكراون، هیچ پەیوەندییەكیان بە خودی عەلی سیستانییەوە نەبووە، بەڵكو گۆڕانكاریی هێز و ڕێكارێكی ئەمنی ئاسایی بووە.


عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق، لە دایكبووی ساڵی 1930یە و لە ساڵی 1951ـوە لە شاری نەجەف نیشتەجێیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە