.
05:41 PM - 08/12/2025
وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ بەڕێز عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(8/12/2025) بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕاکرا لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون پێویستە هەموو لایەنە عێراقییەکان لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکەوە کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق، بە جۆرێک کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی پێیوایە چارەسەری زۆربەی کێشەکانی عێراق، لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێکردنی هەموو مادەکانی دەستووردایە.
جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستیی رێککەوتنێکی تۆکمەی نێوان لایەنە عێراقییەکان، بە جۆرێک کە لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیدا، لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنە لێپرسینەوە لە حکومەتی داهاتوو بکرێت.


.jpeg)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە