کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای هەشت ساڵ جووتیارانی كورد لە كەركوك زەوییەكانیان وەرگرتەوە

.

11:47 AM - 08/12/2025

دوای هەشت ساڵ لە ململانێ و رێگری، دواجار جووتیارانی كورد لە گوندەكانی سەرگەڕان لە سنووری پارێزگای كەركوك، خاوەندارێتی موڵكەكانیان بۆ گەڕایەوە و دەستیان بە كاركردن كردەوە.


دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەشت ساڵ بەهۆی پرۆسەی تەعریب و دەستوەردانی سوپا و دوو ساڵ قەدەغەی یەكجاری، رێگری لە جووتیارانی كورد دەكرا،دواجار  بە بڕیاری ئیدارەی پارێزگای كەركوك و لیژنەی كشتوكاڵ، جووتیاران بە ئازادانە گەڕانەوە سەر زەوییەكانیان لە پێنج گوندی سنووری قەزای دووبز لای خۆیەوە عەبدوڵا میروەیس سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی كاری كشتوكاڵی لەسەر بنەمای یاسا و بڕیارەكانە، بەڵام بۆ جێبەجێكردنی تەواوەتی یاسای گەڕانەوەی موڵك و ماڵ، پێویستە لایەنە كوردییەكان فشاری زیاتر بكەن.
بەپێی ئامارەكان، كۆی گشتیی زەوییەكان نزیكەی 30 هەزار دۆنمە،زیاتر لە 25 هەزار دۆنم زەوی كێشەیان نەماوە و جووتیاران دەستیان بە كار تێدا كردووەتەوە.
تەنها 910 دۆنم زەوی كێشەی یاساییان لەسەر ماوە.


.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە