کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: مەچنە ئەو جێگایانەی ئەگەری كۆبونەوەی باراناوی تێدا دەبێت

.

09:15 AM - 08/12/2025

 

هاتوچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەكات پابەندی ڕێنماییە سەلامەتییەكانی هاتوچۆ بن و دەڵێت، نەچنە ئەو جێگایانەی ئەگەری كۆبونەوەی باراناوی تێدا دەبێت و بەهیچ جۆرێك خۆیان نەخەنە دۆخێكی مەترسیدار.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ‎ڕاگەیەندراوێكی بۆ شۆفێرانی شاری سلێمانی بڵاوكردەوەو دەڵێت، وەك ئاگادارن بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ڕوی لەشارەكەمان كردوەو ئەگەری دابارین بەشێوەی لێزمە و بەخوڕ هەیە لەماوەكانی داهاتودا.


ئاماژەی بەوەكردوە، كە ئامادەكاری تەواویان كردوە لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و شۆفێرانی شارەكەمان، سەرجەم مەفرەزەو ئالیەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەركێك كە لەكاتی پێویستدا پێیان بسپێردرێت.


ئەوەشی ڕونكردوەتەوە، كە بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و ڕادیۆی ترافیك FM بەردەوام لەئەركدا دەبن و لەهەر حاڵەتێكی لەناكاو ئاگاداری بڵاودەكەنەوە بۆئەوەی شۆفێران بەدوربن لەهەر مەترسییەك ئەگەر بونی هەبوو لەشەقام و ڕێگاكانی دەرەوەی شار.


لەبەشێكی دیكەی ئاگاداریەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتوە،" لەڕوانگەی پەرۆشیمان بۆ سەلامەتی هاوڵاتییان، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكەین بەهاتنی ئەو شەپۆلە لەبارانبارین، پابەندی ڕێنماییە سەلامەتییەكانی هاتوچۆ بن و نەچنە ئەو جێگایانەی ئەگەری كۆبوونەوەی باراناوی تێدا دەبێت و بەهیچ جۆرێك خۆیان نەخەنە دۆخێكی مەترسیدارو لەكاتی حاڵەتی پێویست دەتوانن پەیوەندی بەژمارە خێراكان بكەن":


كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ۱۸۸ 

بەرگری شارستانی ۱۱٥

تەندروستی ۱۲۲ 

پۆلیس ۱٠٤ 

ئاسایش ۱٠٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە