.
10:16 PM - 08/12/2025
راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند،بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، سبەینێ شەپۆلێکی توندی بارانبارین روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییەکان و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، سبەینێ سێشەممە، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بە ناوەندەکانی پەروەردەوە، بکرێتە پشوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دەزگا ئەمنییەکان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ئەرکدا دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە