کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆفیسی راپەڕینی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە رانیە كرایەوە

.

11:00 PM - 07/12/2025

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان نزیكەی پەنجا ساڵە دامەزراوە، ئامانجی كۆمەڵەكە بەرەو پێشبردنی سێكتەری خوێندنی باڵا و پەروەردە و فێركردنە لە هەرێمی كوردستان، هەروەها فەراهەمكردنی زەمینەیەكی لەبارە بۆ خوێندكاران.

 كۆمەڵەكە، بە سیستمێكی نوێ و سەردەمیانە كاردەكات و هەوڵدەدات بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی خوێندكاران و ئاراستەكردنیان بەرەو داهاتوویەكی باشتر. 

كۆمەڵەكە لەشار و شارۆچكەكانی كوردستان لق و ئۆفیسی هەیە و لە فراوانبووندایە، لەو چوارچێوەیەشدا، لە رێوڕەسمێكدا، بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و مامۆستایان وخوێندكاران لە رانیە ئۆفیسی راپەڕینی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە