کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەقینەوەیەك لە دیمەشق روویدا

.

07:12 PM - 07/12/2025

لەكاتێكدا لە سوریا ئامادەكاری بۆ ساڵرۆژی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەكرێت، تەقینەوەیەك لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە روویدا.

بە پێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەكانی تەقینەوەیەكە لە نزیك هۆتێل "فۆڕ سیزن" لە دیمەشقی پایتەخت روویداوە.
هەر بەپێی زانیاری میدیاكان تەقینەوەكە، لە رێگەی بۆمبەوە بووە وهیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

دوای كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكانی تری سوریا، بەرەبەیانی 8ی كانوونی دووەمی 2024، دەستەی تەحریری شام و هێزی درووزەكان لە هەردوو بەرەی باشوور و باكوورەوە چوونە ناو دیمەشقی پایتەخت و رژێمی ئەسەد بە تەواوی رووخا، بڕیاریشە لە رۆژی 8ی كانوونی دووەم سوورییەكان یادی رووخانی رژێمەكە بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە