.
09:56 AM - 08/12/2025
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی دەکرێن بۆ ئەوەی پەسەندی بکات.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد: بەشێک لەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکان تۆمارکرابوون پەیوەست بوون بە دابەشکردنی کورسییەکانی کۆتا.
بەڵام سیستمی ٢ی ساڵی ٢٠٢٥ وورد بوو لە دابەشکردنی ئەو کورسیانەدا وتیشی: کۆمسیۆن بە پەرۆشە بۆ خێراکردنی ئەو هەنگاوانەی ماون لە پرۆسەی هەڵبژاردندا لە روانگەیەوە لەم دوورۆژەدا ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن بۆ دادگای بەڵای فیدراڵی بەرزدەکاتەوە بۆ ئەوەی پەسەندی بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە