.
09:29 PM - 13/11/2025
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندی بە رێبوار تەهاوە كرد و لەوبارەیەوە نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە رێبوار تەها كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عیراق لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
سەرۆك بافڵ راشیگەیاند، سەربەرزین كوڕێكی كەركوكی خاوەنی زۆرترین دەنگە، دڵنیاین لە خزمەتكردنی زیاتری كەركوكییەكان بەردەوام دەبێت و ئێمەش بە تەواوی پاڵپشتی دەكەین.
لای خۆیەوە، رێبوار تەها سوپاسی متمانەپێدانی لەلایەن خەڵكی كەركوك و سەرۆك بافڵەوە كرد و وتی، كەركوكییەكان بە دەنگەكانیان ئەركیان قورستر كردم و بەڵێن بێت منیش بەبێ جیاوازی زیاتر خزمەتیان بكەم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە