.
07:11 PM - 13/11/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارێكدا ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاووتوێكرا و تەئكید لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان لایەنەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە وڵاتدا كرایەوە.
سەرۆك بافڵ پێویستی یەكگرتوویی و یەكڕیزیی كوردی لەم قۆناغە دووپاتكردەوە و وتی، بەهێزیمان و پاراستنی مافەكانمان پەیوەستە بە تەبایی و پێكەوەیمان لە بەغداد.
لەبارەی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەین تاوەكو لەسەر بنەمای دەستوور پرسەكان یەكلابكەینەوە، تاوەكو چی تر خەڵك نەكرێنە قوربانی و حكومەتێك لە عیراق بنیادبنرێت كە خزمەتگوزاربێت و خزمەتی هەمووان بكات بەبێ جیاوازی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە