کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی: دەستدەكەین بە گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ

.

10:41 AM - 13/11/2025

 

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، دەست بە گفتوگۆ دەكەن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ڕەچاوی ویستی دەنگدەر و بایكۆتكارانیش دەكەن.

سوودانی لە وتارێكدا پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی لەگەلی عێراق كرد و ئاشكرایكرد، هاوپەیمانێتییەكەیان توانیویەتی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، لە قۆناغی دوای هەڵبژاردن دەستدەكەن بەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، وتیشی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان دەرگای بۆ هەموو لایەنەكان بەبێ جیاوازی كراوەیە و بە گیانێكی یاسایی و دەستوورییەوە مامەڵە دەكەین كە شایانی قوربانیدانی عێراقییەكان بێت.

سوودانی باسی لەوەشكرد، لە بەرنامەی داهاتوویاندا ڕەچاوی ئیرادەی ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە دەنگیان داوە، هاوكات گوێ لە داواكاریی ئەوانەش دەگرن كە بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردووە.





 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە