کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتی بەرەو قۆناغێکی نوێ ڕۆشت و پێگەکەی بەهێزتر بو لە تەواوی عیراقدا

.

01:18 PM - 12/11/2025

یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا  بەشێوەیەکی بەرچاو هێزی سیاسی خۆی زیاد کرد.

 لە دوای ئەو هەموو زەختە لە سەر یەکێتی هەبوو کە هەوڵ دەدرا بەردەوام یەکێتی بێهێز بکرێت
 ئەم حزبە جگە لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاوی دەنگی لە بەغداد،نەینەوا،دیالەو کەرکوک بەدەستهێناوە و ڕۆڵی پێشەنگی خۆی لە کوردستان و عیراقدا چەسپاند. 

بەڵام ئەم ئەنجامە گوشارەکانی سەر سەرکردایەتی حیزبیش زیاتر دەکات 
یەکێتی هێزێکی کاریگەرەو وە لە داهاتوشدا پێکهاتە سیاسییەکانی مۆدێرنتر دەکات و بەشێوەیەکی کاریگەرتر چارەسەری ئەو ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئابوریانە دەکات کە ڕووبەڕووی دانیشتوان بووەتەوە

سەرۆکی یەکێتی،لە ئێستادا بە یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە بەناوبانگەکانی ناوچەکە دادەنرێت وەک چاکسازیخوازێکی مۆدێرن دەبینرێت کە هەوڵدەدات یەکێتی بەرەو قۆناغێکی نوێ ببات ،بە شەفافیەتێکی زیاتر و یەکگرتوویی ناوخۆیی و گرنگیدان بە گەشەپێدان و دادپەروەری.

ئێستا یەکێتی لەبەردەم تەحەدای جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکانی دانیشتوواندایە. بابەتی بژێوی ژیان و موچە ، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە لوتکەی کارنامەی سیاسیدان وەک دەیبینین  "خەڵک جارێکی دیکە متمانەی بە یەکێتی دایەوە ئەوەش بە مانای بەرپرسیارێتیش دێت"کە یەکێتی پیشانی داوە، گوێ دەگرێت، مامەڵە دەکات و پێکەوە لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆشگوزەرانی بەرەو پێشەوە دەبات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە