کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن: پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا كەرەستەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن لاببرێن

.

01:33 PM - 12/11/2025

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، دەبێت لەماوەی 30 رۆژدا كاندیدو لایەنە سیاسییەكان سەرجەم كەرەستەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن لاببەن .


بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمسیۆن كە ئاماژەی بەیاسای بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، دەبێت كاندیدو حزب و هاوپەیمانییە سیاسییەكان پابەندبن بەلابردنی سەرجەم بڕگەكانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لەماوەی (30) رۆژ لەرۆژی دوای هەڵبژاردنی گشتی، بەپێچەوانەوە ئەگەر لانەبرێن ئەوا كۆمسیۆن لایان دەبات و  تێچووەكانیش لەبڕی ئەو زەمانەتە دەبڕدرێت كە لەكۆمسیۆن دانراوە، هاوكات بەپێی یاساكە ئەگەر ئەو بڕە پارەیە بەس نەبوو ئەوا سەرپێچیكار ئاگادار دەكرێتەوە بۆ ئەوەی لەماوەی 10 رۆژدا ئەو بڕەی ماوە بدات بەكۆمسیۆن، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی پێویست بەرامبەری دەگیرێتەبەر.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە