کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

49 کاندید تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە

.

09:06 AM - 13/11/2025

 

بە پێی ئامارە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، 49  کاندیدی لیستە جیاوازەکان، تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە.


ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق، ئەنجامە بەراییەکانی خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند و ، بە پێی ئەم ئەنجامانە، تەنیا لە بازنەی بەغدا ٢٥ کاندیدی لیستە جیاوازەکان لە پایتەخت، هەر کام یەک دەنگیان بەدەستهێناوە.


دیاردەی "یەک دەنگ" لە زۆربەی پارێزگاکاندا بوونی هەبووە، بەڵام بەغداد پشکی شێری بەرکەوتووە:


بەغداد: 25 كاندید


نەینەوا: 7 كاندید


بەسرە: 5 كاندید


کەرکووک: 3 كاندید


بابل: 2 كاندید


دیالە: 2 كاندید


قادسیە: 2 كاندید


سەڵاحەدین: 1 كاندید


کەربەلا: 1 كاندید

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە