کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی: سبەینێ باران بارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

.

10:37 AM - 13/11/2025

 

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە 48 سەعاتی داهاتوودا باران بارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و چەند رۆژێكیش بەردەوام دەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما  یەك بۆ دوو پلە بەگشتی نزم دەبنەوە، هەروەها لەناوچە شاخاوییەكانیش دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەینێ لەكاتەكانی شەودا باران بارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات، پاشان كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆرینەی ناوچەكانی تر.

 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، لەكاتەكانی درەنگانی شەو لەهەندێك ناوچە ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسكە هەیە، هەر بەپێی پێشبینییەكان كاریگەری ناسەقامگیری كەشوهەوا و باران بارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە