کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: یەكێتیی لە رابردوودا سەلماندوویەتی قسەی دەڕوات لە بەغداد

.

02:49 PM - 11/11/2025

 دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی، لە خوێندنگەی رەوشەن بەدرخان لە شاری سلێمانی دەنگی دا دواتر لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن رایگەیاند، داواكارم لە سەرجەم چین و توێژەكان روولە سندوقەكانی دەنگدان بكەن بە تایبەتی توێژی گەنجان و لاوان. وتیشی، گەنجان و لاوان ناڕازین بۆ ئەوەی كۆتایی بە نیگەرانییەكانیان بێت پێویستە دەنگ بدەن و گۆڕانكاری ئەنجام بدە


هاوكات قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشدا، لە پەرلەمانی عیراق كێشەی بودجە و مووچە یەكلای دەكرێتەوە و پێویستە هاووڵاتیان دەنگ بدەن بەو حزبەی زۆرترین كاریگەری هەیە لەبەغداد. هەروەها قوباد تاڵەبانی تەئكیدی لەوەكردەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕابردوودا سەلماندوویەتی كە قسەی دەڕوات لە بەغداد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە