کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عیراق بەڕێوەدەچێت

.

10:20 AM - 11/11/2025

سەعات ٧ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سەرتاسەری عیراق دەستیپێكرد و پڕۆسەكەش تا سەعات 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت

لە پرۆسەكەدا، ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٣٣ كەس مافی بەشداریكردنیان هەیە. لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و ١١٩ هەزار و ١١١ كەسیان لە پارێزگای سلێمانین.

لە پارێزگای هەولێر ملیۆنێك و دوو هەزار و ٨٧ كەس مافی بەشداریكردنی دەنگدانی گشتییان هەیە و لە پارێزگای دهۆك و ٧٢٢ هەزار و ٨٥٣ كەس دەتوانن بەشداری لە پڕۆسەكە بكەن.

رۆژی یەكشەمە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق بەڕێوەچوو كە ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ملیۆنێك و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە