کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی دڵخۆشی خۆی بە سەركەوتنەكانی یەكێتی بە سەركردایەتیی سەرۆك بافڵ دەربڕی

.

07:30 PM - 13/11/2025

نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان پەیوەندی بە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كرد. 

محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بەبۆنەی سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دڵخۆشی خۆی بە سەركەوتنەكانی یەكێتی بە سەركردایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی. 

ئەوەشی خستەڕوو، لای خۆیەوە، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی لە محەمەد شیاع سودانی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە