.
01:41 PM - 13/11/2025
وتەبێژی کۆمسیۆن، رایگەیاند، 101 سکاڵا لە دەنگدانی گشتی و تایبەت تۆمارکراون.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، راگەیاند، تاوەکو ئێستا 101 سکاڵای پەیوەست بە دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمارکراون.
وتیشی، “لەو ژمارەیە 44یان لە دەنگدانی تایبەت تۆمارکراون و 57یان لە دەنگدانی گشتی تۆمارکراون”.
شەوی رابردوو، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوکرایەوە، رێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتییانیش لە هەڵبژاردنەکە گەیشتووەتە 56.11%.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە 11-11-2025 پرۆسەی دەنگدانی گشتی و رۆژی یەکشەممەش دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە