.
05:17 PM - 13/11/2025
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر كۆبووەوە و لە دیدارێكدا سوپاس و دەستخۆشی لێكردن لەپای ماندووبوون و هەوڵی بێوچانیان بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە، ئەم سەركەوتنە بەرهەمی ماندووێتی و هەوڵەكانی هەموو كادران و هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەكەیەتی و یەكێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی خۆی لەبیر ناكات.
هەروەها قوباد تاڵەبانی دڵنیاشی كردنەوە لەوەی لەگەڵیان بەردەوام دەبێت بە تایبەتیش بۆ گۆڕانكارییە پێویستەكان و داڕشتنەوەی هەیكەلی رێكخستنەكانی یەكێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەو ئامانجەی بەرەو سەركەوتن و دەستكەوتی گەورەتر هەنگاوبنێین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە