.
07:43 PM - 13/11/2025
رۆژی 13ی تشرینی دووەمی 2025 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە سەرۆكایەتی دادوەر و راوێژكاران لیژنەیەكی یاسایی بۆ یەكلاكردنەوەی سكاڵاكانی شەشەمین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێكهێنا.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، كۆمیسیۆن لیژنەیەكی لە ستافی یاسایی تایبەتمەند بە سەرۆكایەتی ئەندامانی دەستەی كۆمیسیاران پێكهێناوە، لەوانە دادوەر و ڕاوێژكاران، بۆ یەكلاییكردنەوەی سەرجەم سكاڵاكان و لەهەمان كاتدا، ئەنجامی كۆتایی بە بڕیارێكی دەستەی كۆمیسیارانی عیراق رادەگەیەنرێت
.
هەروەها تەئكیدی لەوە كردەوە، هەموو بڕیارێكی دەستەی كۆمیسیاران لە دوای سێ رۆژ لە دەرچوونی دەتوانرێت لەبەردەم دادوەراندا سكاڵای لەسەر تۆماربكرێتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئەنجامی كۆتایی بە بڕیارێكی ئەنجومەن ڕادەگەیەنرێت و دوای تەواوبوونی قۆناغی سكاڵاكردن و یەكلاییكردنەوەی، دادگای فیدراڵی ئەنجامەكان پەسەند دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە