.
11:52 AM - 19/10/2025
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، ئاماری مانگی ئەیلولی رابردووی گرێبەستەكانی هاوسەرگیری و حاڵەتەكانی جیابوونەوەی لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 30 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری و نزیكەی حەوت هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون، كە بەغدادی پایتەخت لەهەردوو ئامارەكەدا لەپێشەوەیە.
بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق بڵاویكردوونەتەوە، لە مانگی ئەیلوولداو لە پارێزگاكانی عیراق، 30 هەزار و 205 هاوسەرگیری و،شەش هەزارو 719 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون.
بەپێی ئامارەكە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە بەغداد زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماركراوە، كە چوار هەزار 307 گرێبەست بووە، زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوەش لەدادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ بووە لە بەغداد، كە هەزار و 295 دۆسیەی جیابوونەوە بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە