.
05:31 PM - 19/10/2025
ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی حكومەتی راگوزەری سوریا رایدەگەیەنێت، تاكە چارەسەر بۆ دۆسییەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ـی ئادارەو مانەوەی هەسەدەش لەدەرەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت، دابەشبوونەكان قوڵتر دەكاتەوە.
وەزیری دەرەوەی حكومەتی راگوزەری سوریا لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رەسمی سوریا رایگەیاند،توانیویانە ئەو وڵاتانە رازی بكەن، كە گرنگی بە دۆسییەی هەسەدە دەدەن، كە تاكە چارەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ـی ئادارە.
بەوتەی شیبانی، باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبەردەم دەرفەتێكی مێژووییدایە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێكی كارا لە قۆناغی داهاتووی حكومڕانیی سوریا. هاوكات هۆشداریشیدا لەوەی هەر دواكەوتنێك لەجێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ـی ئادار، كاریگەریی نەرێنیی لەسەر بەرژەوەندیی خەڵك دەبێت و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان دوادەخات.شیبانی روونیشیكردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر ، سوورە لەسەر ئەوەی كە هەسەدە بەشێكی سەرەكی بێت لە بونیادنانی داهاتووی سوریادا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە