.
11:12 AM - 19/10/2025
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" لە سبەینێەوە کەشی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور ونیمچەهەور و باران دەبارێت".
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی تۆزێکی کەم بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت، سبەی دوو شەممە کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاویەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە درەنگانی شەودا لە ناوچەکانی باکووری ڕۆئاوای هەرێم,هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٢-٤) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٦ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٧ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە