.
01:14 PM - 19/10/2025
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان بڵاویکردوەتەوە، وێستگەیەکی نوێی کارەبایان خستوەتە خزمەتی هاووڵاتییان، کە توانای دابەشکردنی 189 مێگاوات کارەبای هەیە.
حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان تەواوبونی وێستگەیەکی دووی کەلاری راگەیاند، بە تێچوی 21 ملیار دینار، کە توانای بەرهەمهێنانی 189 مێگاوات کارەبای هەیە و لە ئێستادا کەوتوەتە کار و لە خزمەت هاووڵاتییانی سنورەکەدایە.
دەشڵێت، یەکێک لە تایبەتمەندییەکنی ئەو وێستەگەیە ئەوەیە چارەسەری بارگرانی کارەبا دەکات لە ناو کەلار و تێچوی پڕۆژەکەش لەسەر داهاتی وەزارەتی کارەبا تەواو کراوە.
حازم کەریم ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەم ئامادەکارییە بۆ گەرمیانی داهاتووە، بە جۆرێک لە توانایاندا هەیە بڕی پێویست کارەبا بۆ تەواوی یەکەکانی نیشەجێبون و ئەو زەویانەشی تا ئێستا نەکراون بە خانوو دابین بکات، کە 24 هەزار یەکەی نیشتەجێبونن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە