.
11:25 AM - 19/10/2025
جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئامادەکاریدان بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان و دواتر بۆ ناو شاری سلێمانی.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ئامادەکاریدان بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان.
وتیشی، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر هاووڵاتییان دەستیپێکردووە و دوێنێ شەممە، لە شارەدێی تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە کرا، کە بۆ هەر 200 لیترێک نەوت 104 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە