کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی سوریا: ئەحمەد شەرع داوای تەسلیمكردنەوەی بەشار ئەسەدی لەروسیا كردووە

.

05:27 PM - 19/10/2025

ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر ، داوای لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا كردووە، بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریای تەسلیمبكاتەوە.

میدیاكانی سوریا لەزاری  ئەشهەد سەلیبی جێگری بەڕێوەبەری وەزارەتی روسیا و ئەوروپای رۆژهەڵات لەوەزارەتی دەرەوە و تاراوگەنشینی سوریا رایانگەیاندووە، ئەحمەد شەرع لەمیانی دیدارەكەیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین بەڕوونی داوای  تەسلیمكردنەوەی بەشار ئەسەدی كردووە، بەپێی وتەی ئەو لێپرسراوە،لایەنی روسی تێگەیشتنێكی روونی لەگرنگی بەدیهێنانی دادپەروەری لەسوریا نیشانداوە و ئاماژەی بەوەكردووە، دیمەشق خەریكە سیاسەتی دەرەوەی خۆی بەپێی  بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی خۆی دادەڕێژێتەوە و كاردەكات بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ  سەرجەم وڵاتان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

روونیشیكردەوە، گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا بریتی بوون لەدانانی میكانیزمی یاسایی نوێ بۆ هاریكاری لەسەر داواكراوان و دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان، هەروەها بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ مۆسكۆ لەئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی سوریا و پاڵپشتیكردنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەكان.
 هەفتەی رابردوو ئەحمەد شەرع بەسەردانێكی رەسمی  گەیشتە مۆسكۆی پایتەختی روسیا و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسیەكەی كۆبووەوە و تاوتوێی ئەو پرسە دووقۆڵییانەی كە جێگای نیگەرانی هاوبەشن..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە