.
12:07 PM - 19/10/2025
بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ 19ی تشرینی یەکەم، چەکی پارەی گوژمەی دووەمی گەنمی جوتیارانی سلێمانی گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆکانی شارەکە و بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چەکەکەیان بەدەستگەیشتووە و ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بانکی هەرێمی دەکەن بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان.
وتیشی، پاش گەیشتنی هەر بڕە پارەیەک، پێویستە 72 سەعات بەسەر وادەی گەیشتنەکەیدا تێپەڕببێت. دوای ئەنجامدانی ڕێکارە ئیداری و کارگێڕییەکان، لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەست بە دابەشکردنی چەکەکان دەکەین."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە