.
05:21 PM - 19/10/2025
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، تاكۆتایی ئەمساڵ دیزاینی هێڵی وشكانی و هێڵی ئاسنینی پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی گەشەپێدان تەواو دەبێت، هاوكات قۆناغی یەكەمی بەندەری گەورەی فاویش دەكرێتەوە.
لەوبارەیەوە مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند، عیراق لەگەڵ كۆمپانیای جیهانیی (ئۆلیڤەر وایمەن) رێككەوتنی كردووە بۆ دابینكردنی پاڵپشتیی دارایی و بەبازاڕكردنی پڕۆژەكە لە رێگەی رێكخستنی كۆنگرەو كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا جیهان ڕووی لە عیراقە بەهۆی نزیكی لەئەوروپا و بوونی پانتایی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و سەقامگیریی ئەمنیش كە بووەتە هۆی راكێشانی وەبەرهێنەران و كۆمپانیا جیهانییەكان.
تەئكیدیشی كردەوە لەوەی، ئامانجی ئەم پڕۆژانە دەرچوونە لە چوارچێوەی ئابووریی تاكلایەنە (پشتبەستوو بەنەوت) و هەنگاونانە بەرەو ئابوورییەكی فرەچەشن. راشیگەیاندووە، ئەم پڕۆژانە دەرفەت بۆ دامەزراندنی 100 هەزار كرێكار بە شێوەی راستەوخۆ و هەلی كاریش بۆ ملیۆنێك و 600 هەزار كرێكاری تر بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە