.
02:31 PM - 19/10/2025
قوباد تاڵەبانی ئەم وێنانەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردوەتەوە و نووسیویەتی:
چ لایەنە عیراقییەکان و چ لایەنە نێودەوڵەتییەکان، یەکێتییەکی بەهێز لە بەغدا وەک دەرفەت دەبینن، چونکە یەکێتی تاکە هێزە لەسەر ئاستی عیراق کە هەرگیز وەک سەرچاوەی کێشە سەیر نەکراوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە وەک ئەو هێزە سەیر دەکرێت لە قورسترین ساتەوەختەکاندا گرێکوێرەی ئاڵۆزییەکان دەکاتەوە و چارەسەری واقیعبینانە دەخاتەڕوو.
لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ٨ــی نەورۆز و ١٧ــی شادی لە هەولێر، جەختم کردەوە هێزێک دەتوانێت نوێنەری متمانەپێکراوی خەڵکی کوردستان بێت کە لە بەغدا توانا و هێزی پێویستی هەبێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکانیان و هاوکات ئەوەندەش جێی متمانەی هاوبەشە عیراقی و نێودەوڵەتییەکانیش بێت کە بتوانێت بەشدارییەکی کارای هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەموو عیراق.
#یەکێتی حیزبی بڕیار و هێزی یەکلاکەرەوەیە لە هەموو عیراق
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە