کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆن: 837 كاندید لە هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە

.

10:42 AM - 19/10/2025

 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، 837 كاندیدی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ساڵی 2025  بێبەش كرد.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ناوی ژمارەیەكی نوێی ئەو كاندیدانەی ئاشكراكرد كە لە هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوورخراونەتەوە كە بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجام بدرێت.


كۆمیسیۆنەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی كاندیدەكانی بێبەشكراو گەیشتووەتە 837 كاندید، كە 183كاندیدیان لەلایەن حزبەكان یان هاوپەیمانیەكانەوە لابراون، لەكاتێكدا 293 كاندید بەهۆی لێپرسینەوەو رێكارەكانی دادپەروەرییەوە دوورخراونەتەوە.

 

هەروەها 11 كاندیدی تریش بەهۆی بەڵگەنامەی پەروەردەیی ساختەوە بێبەشكراون، لەكاتێكدا پێنج حاڵەتی مردن لەنێو كاندیدەكاندا تۆماركراوە. ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە