کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە پلەی ئۆفی پاڵاوتنی مۆندیال سعودیە رووبەڕووی ئەندەنوسیا دەبێتەوە

.

01:56 PM - 08/10/2025

ئەمرۆ لە یارییەكانی پلەی ئۆفی گەیشتن بە مۆندیال هەلبژاردەی سعودیە لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەرووی ئەندەنوسیا دە بێتەوە و هێرڤی ڕێناردی ڕاهێنەری  سعودیەش، ئامادەیی هەڵبژاردەكەی بۆ یارییەكەی بەرامبەر ئەندەنوسیا ڕاگەیاند

هەڵبژاردەی سعوودیە لە كۆمەڵەی دووەمی یارییەكانی پلەی ئۆفی ئاسیا لە یاریگای ئەلئینما لە شاری جددە ڕووبەڕووی ئەندەنوسیا دەبێتەوە، پێش ئەوەی لە ١٤ی ئۆكتۆبەر ڕووبەڕووی عێراق ببێتەوە.

هێرڤی ڕێنارد لە میانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی پێش یارییەكەدا وتی: ئێمە ئامادەین بۆ یارییەكەی ئەندەنوسیا، ئێمەش ئیرادەمان هەیە بۆ ئەوەی لێرەوە پاڵاوتن دەستەبەر بكەین. گوتیشی: ئێمە گرنگی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی سعودیە بۆ مۆندیال دەزانین، لە ساڵی 2018 لێرەوە سەركەوتنمان بەدەستهێنا بەرامبەر ژاپۆن، هەروەها لە ساڵی 2022 بەرامبەر ئوسترالیا ئەو كارەمان دووبارە كردەوە، دووبارە ئەو كارە دەكەین.

باسی لەوەشكرد: ساڵێك لەمەوبەر گەڕامەوە بۆ هەڵبژاردەی سعودیە، ئامانجیشم ئەوە بوو كە ڕاستەوخۆ سەركەوتن بەدەستبهێنم، بەڵام ئەوەمان بەدەست نەهێنا، لە دوایین كەمپی مەشقەكاندا یاریی بەهێزمان ئەنجامدا، هەروەها ئاستێكی زیاتر لە 100% پێشكەش دەكەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە