کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتلەتیكۆ مەدرید سەركەوتنێكی گەورەی بەرامبەر ئینتراخت فرانكفۆرت بەدەستهێنا

.

01:51 PM - 01/10/2025

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا سەركەوتنێكی گەورەی بەرامبەر یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی تۆماركرد و  یەكەم سەركەوتنی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا.

لە جەولەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سەركەوتنێكی گرنگی بە ئەنجامی 5-1 بەرامبەر یانەی ئەنتراخت فرانكفۆرت تۆماركرد، بەوەش ئەتلەتیكۆمەدرید لە 2 یاری رابردووی چامپیۆنس لیگ و لالیگا 10 گۆڵی تۆماركردوو.

ئەتلەتیكۆ لە دەقەی چوارەی سەرەتای یاریەكە لە لە ڕێگەی جیاكۆمۆ ڕاسپادۆریەوە گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، دواتر لە دەقەی ٣٣دا ڕۆبن لی نۆرماند بە گۆڵی دووەم پێشكەوتنەكەی دوو هێندە كرد ".

 لە دەقەی  یەكەمی كاتی زیادكراوی گێمی یەكەمدا ئەنتوان گریزمان گۆڵی سێیەمی تۆماركرد. لە گێمی دووەمدا، فرانكفۆرت توانی جیاوازیەكە كەم بكاتەوە بە گۆڵێك كە جۆناسان بورخارت لە دەقەی ٥٧ تۆماریكرد، بەڵام لە دەقەكانی ٧٠ و 82 هەریەك لە  جولیانۆ سیمیۆنی و جولیان ئەلڤارێز گۆڵی چوارەم و پێنجەمیان تۆماركرد.

بەم بردنەوەیە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید نمرەی خۆی بۆ 3 خاڵ بەرزكردەوە، لە بەرامبەردا ئەنتراخت فرانكفۆرت دوای سەركەوتنەكەی لە جەولەی یەكەمدا لە ٣ خاڵدا مایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە