کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع: نكۆڵی لەپێكهاتەی كورد و پێكهاتەكانی تری سوریا ناكەین

.

08:18 PM - 22/09/2025

ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا لەچوارچێوەی لوتكەی كۆنۆردیا لە نیویۆركی ئەمریكا رایگەیاند، دەتوانین لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بگەینە ڕێككەوتنی ئاشتی و زۆر بەخێرایی ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكەن، بەتایبەتیش ئەو ڕێككەوتنەی لە 10ی ئاداری ڕابردوو ئیمزایان كرد.

ئەحمەد شەرع دووپاتی لەوە كردەوە، پرەنسیپی زۆرینەیان لە هەڵبژاردندا رەتكردووەتەوە، چونكە باوەڕیان بە بەشداریی تەواوی لایەن و پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنی داهاتووی سوریا هەیە.

سەرۆكی سوریا وتیشی، نكۆڵی لە پێكهاتەی كورد و پێكاتەكانی تری سوریا ناكەن، داوایان لە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كردووە تێكەڵی سوپا بن بۆ ئەوەی كەڵك لە ئەزموونەكانیان وەربگرین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە