کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەی سێ قۆڵی هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان دەستیپێكرد

.

01:23 PM - 22/09/2025

 

وەفدێکی کۆمپانیای نەوتی باکوری کەرکوک بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە هەولێرن، ئەم وەفدە لەلایەن وەزیری نەوتی عیراقەوە سەرپشک کراون بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان.

 

کۆبوونەوەکە دەستیپێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەمڕۆ لێکتێگەیشتنەکە لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووستییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان، لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکور ئیمزا بکرێت، کە کۆمپانیای نەوتی باکور، وەکو وەزارەتی نەوتی عیراق رێکەوتنەکە ئیمزا دەکات، هەروەها هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە، بۆ کۆبونەوەی سبەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رێکارەکانی رێکەوتنە سێ قۆڵییەکە کۆتایی پێبێت و لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسەند بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە