.
02:41 PM - 22/09/2025
ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کاندیدانی بازنەی سلێمانی، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کۆبوەوەو ڕایگەیاند؛
لەم وێستگە دیموکراسیەدا نوێنەرەکانی یەکێتی، لێیان چاوەڕوان دەکرێت ئەدایەکی باش و چالاکیان هەبێت بۆ قۆناغێکی نوێی ئەرکەکان لەناو پڕۆسەی سیاسی عیراقدا.
جێگری سەرۆک، جەختی کردەوە کەپێویستە نوێنەرەکانی یەکێتی، شەڕ بۆ مافە نەتەوەیی و دەستورییەکانی کوردستان بکەن و بەرژەوەندی حیزبی و کەسی وەلابنێن، لەوبارەیەوە وتی:"پێش ئەوەی نوێنەری یەکێتی بن، نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بن".
ڕفعەت عەبدوڵا، هەڤاڵانی کاندیدی ڕاسپارد، لەقۆناغی بانگەشەدا بەڵێنی واقیعی و دروست بەدەنگدەران بدەن و داکۆکیکردن لەمافە نەتەوەییەکانی کوردستان و داخوازییە ڕەواو دەستورییەکان بەرنامەیان بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە